نەبەر عومەر: داوا لە کاندیدەکان و لایەنگرانیان دەکەین لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشە نەکەن
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 7:00 بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد تاوەکو کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "لە سەرەتای کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان لە چوار وێستگە کێشەی ئامێرەکان هەبووە لە هەولێر".
ئاماژەی بەوەکرد، "تاوەکو ئێستا بە رێژەی لە %50 بۆ %55 بەشداری پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کراوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "داوا لە کاندیدەکان و لایەنگرانیان دەکەین لە نزیک بنکەکانی دەنگدان بانگەشە نەکەن، سکاڵا لەسەر هەر کەسێک بکرێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت".
وتیشی، "بەهیچ شێوەیەک مۆبایل نابێت ببرێتە ژوورەوە بۆ بنکەکانی دەنگدان".
بەپێی ئەو ئامارەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە دەنگدانی تایبەتدا یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 کەس مافی دەنگدانی هەیە لەو ژمارەیەش 224 هەزار 333 دەنگدەری هەرێمی کوردستانە.
PM:01:00:09/11/2025
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت