ئاسۆ عەبدولەتیف: سندوقەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا گۆڕانکاری جەوهەری دروست ناکەن


وێستگەنیوز-

ئاسۆ عەبدولەتیف، شرۆڤەکاری سیاسی لە پۆدکاستی وێستگە رایگەیاند:

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراقدا هیچ کەس نابێتە سوپڕایزی هەڵبژاردنەکە.

سندوقەکانی هەڵبژاردن لە عێراقدا گۆڕانکاری جەوهەری دروست ناکەن.

لە دوای نووسینەوەی دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 دەتوانم بڵێم عێراق بە قۆناغێکی راگوزەرەدا دەڕوات.

پارتی ئەمجارە دەیەوێت بە جدی لەناو عێراقێکی دیموکراسی و فیدراڵی و یەکگرتوودا کار بکات.

ئەو شەڕەی پارتی و یەکێتی دەیکەن کە خەڵک دەبێتە قوربانی شەڕی مۆدێلات و ئایدۆلۆژیا و نەوت و نوێگەرییە.

لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا تیمی یەکێتی نەیتوانییەوە وەک پێویست نەیتوانییەوە موتابەعەی پرۆژەکانی حکومەت بکات.

یەکەم جلیکانە نەوت لە ساڵانی رابردوو یەکێتی دەریهێنا.

بەو کەسە دەڵێم کۆیلە کە پرۆژەی نەبێت و دژی نیشتمانەکەی خۆی بێت.


PM:09:37:08/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو