نه‌به‌رد عومه‌ر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
نه‌به‌رد عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*ته‌نها رۆژی سێشه‌ممه كه ده‌نگدانی گشتی ئه‌نجام ده‌درێت، له عێراق پشووه.
*چاودێرانی هه‌ڵبژاردن ده‌توانن چاودێری ده‌نگدانی تایبه‌ت بكه‌ن.
*تا رۆژی هه‌ڵبژاردن كارتی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێت و سه‌دا 97ی كارته‌كانی ده‌نگدان دراوه‌ته‌وه هاوڵاتیان و نزیكه‌ی 10 هه‌زار كارتی ده‌نگدان له بنكه‌كان ماوه.
*ته‌نیا 8 پێشێلكاری له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون.
*پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له 7ی به‌یانی تا 6ی ئێواره به‌رده‌وام بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی ده‌نگدان درێژناكرێته‌وه.
PM:12:51:08/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت