دڵسۆز زه‌نگه‌نه: له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، كورد پێویستی به یه‌كڕیزییه
وێستگه‌نیوز -
دڵسۆز زه‌نگه‌نه كاندیدی به‌ره‌ی گه‌ل له بازنه‌ی سلێمانی له به‌رنامه‌ی "به‌كاتی هه‌ڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوزدا رایگه‌یاند:
*له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا كاری سیاسی بۆ ژن قورس بووه، چونكه ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه‌به‌رده‌م ژنان.
*ده‌مانه‌وێت له‌ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه خزمه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بكه‌ین.
*له‌ناو عێراق كورد پێویستی به یه‌كڕیزییه.
*بانگه‌شه‌ی ئێمه زۆرزۆر سه‌خته، له هه‌ڕه‌شه، له ترساندن و ترساندنی به‌رامبه‌ر.
*ئه‌من و ئاسایشی سلێمانی له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌ره‌كییه، بۆیه ئاسایش و ئازادی له سلێمانی نه‌ماوه.
سه‌رده‌شت محه‌مه‌د "سه‌رده‌شتی شه‌هیدان" كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی بۆ به‌رنامه‌ی "به‌كاتی هه‌ڵبژاردن"ی وێستگه‌نیوز:
*ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی سلێمانی ههڵمانبژێرن و ده‌نگمان بده‌نێ، ئه‌و پرۆژانه‌ی له هه‌ولێر و دهۆك كراون، به‌ڵێنیان پێده‌ده‌ین له سلێمانی، گه‌رمیان، راپه‌ڕین و هه‌ڵه‌بجه بكرێن.
*ده‌مانه‌وێت له عێراق پێناسه‌ی چه‌مكی ده‌وڵه‌ت بكه‌ینه‌وه و حوكمڕانی راستبكه‌ینه‌وه و پرۆسه‌ی بڕیاردان رێكبخه‌ینه‌وه.
*یه‌كێتی ده‌ستی هه‌یه له پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت، حكومه‌تی ئیفلیج كردووه، ئه‌مه‌ش دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
*خه‌فه‌تی گه‌وره‌ی ئێمه بۆ ئه‌م شاره‌یه كه هێزێكی مۆنۆپۆلی شار و ئیداره‌كه‌ی كردووه.
PM:10:58:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت