بافڵ تاڵه‌بانی: ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وتمان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ده‌ڕوخێنن و كردمان، وێن حكومه‌ت، وێن ده‌سه‌ڵات
وێستگه‌نیوز-
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له وتاری كه‌رنه‌ڤاڵی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه:
*غه‌بغه‌به جیاوازییه‌كی تری ئێمه و ئه‌وانه.
*لێره‌وه ده‌چین بۆ به‌غدا بۆ ئێوه و له‌پێناو مافه‌كانی ئێوه.
*یه‌كێتی تاكه حزبی خه‌ڵكه له به‌غدا و كوردستان و عێراق بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ین.
*كاك مه‌سعود داوای بانگه‌شه‌یه‌كی ئارامی كرد به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كرد.
*ئه‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و غهبغهبهیان بۆ دروستبوو به خوێنی ئێوه، باسی كوردایه‌تی بۆ ئێمه ده‌كه‌ن و له‌م كاته‌دا خاكی ئێمه به توركیا ده‌فرۆشن.
*ناتوانن ئێمه كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكڕن
*هیچ كه‌س 31ی ئابی له بیر ناچێته‌وه.
*ئەوانەی دوای ئەنفالی بارزانییەکان و دوای ئه‌و تاوانانه سواری دەبابەی سه‌دام بوون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار بکەن؟
*ئه‌وانه‌ی حیانهتیان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، نابێت باسی كوردایه‌تی بكه‌ن و ناتوانن رزگارتان بكه‌ن.
*چه‌ندین هه‌ولێری له زوڵمی ئه‌وان رایكردووه و لێره‌یه و چه‌ند بزنسمان له ده‌ستی ئه‌وان رایكردووه.
*ئه‌وانه‌ی زیندانه‌كان پڕده‌كه‌ن له خه‌ڵكی ئازادیخواز ناتوانن باسی ئازادی بۆ ئێمه بكه‌ن.
*خه‌ڵك ده‌زانێت كێ كێشه‌ی مووچه‌ی دروستكرد و كێ چاره‌ی كرد.
-ئێمه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وتمان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ده‌ڕوخێنن و كردمان، وێن حكومه‌ت، وێن ده‌سه‌ڵات.
-دوای 30 ساڵ ئێستاش كاره‌با 24 سه‌عاتی نییه و هه‌موو غازه‌كه لێره‌یه، له‌به‌ر ئێمه و ئێوههیه كاره‌با هه‌یه و به‌رهه‌می ئه‌و غازه‌یه كه نه‌مانهێشت تاڵانی بكه‌ن.
*ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی رۆژانه دزیتان لێده‌كه‌ن و غه‌درتان لێده‌كه‌ن و وڵاته‌كه‌یان ئیقلاس كرد، یان ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌و یه‌كێتییه‌ی ده‌چێته ناو ئاگری جه‌هه‌نه‌م بۆ ئێوه.
*له‌به‌غدا ده‌نگی ئێمه ده‌خوات و یه‌كێتی به‌رگری له ئێوه ده‌كات. 3 ساڵ پێش ئێستا یاسای بودجه‌مان گۆڕی، چیمان خسته ناو یاساكه، ئه‌گه‌ر هه‌ولێر پاره‌ی ئێره نه‌دات، ئێمه ده‌توانین راسته‌وخۆ له به‌غدا پاره وه‌ربگرین. له‌و رۆژه‌وه عاقڵ بوون و مووچه ده‌نێرن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌یان ده‌نگی پێنه‌دا، سه‌یره بۆ ده‌نگی به‌وه نه‌دا.
*سلێمانی ده‌كه‌ینه ئه‌ڵماسه‌كه‌ی ناو تاجی عێراق و به‌رنامه‌ی مام جه‌لال جێبه‌جێ ده‌كات.
*به‌رگری له ئازادییه‌كان ده‌كه‌ین و رێگری له ئازادییه‌كان ناكه‌ین.
*پلانی تۆكمه‌مان بۆ چوارساڵی داهاتوو هه‌یه و له به‌غداوه شه‌ڕ بۆ ئێوه ده‌كه‌ین و ئابووری كوردستان به‌هێز ده‌كه‌ین.
*ژنان به‌سه له ماڵه‌وه دامه‌نیشن و وامه‌كه‌ن پیاوه‌كانتان هه‌موو بڕیارێكتان بۆ بده‌ن. پێیان بڵێن پیاوه‌كان هه‌ر یه‌كێتی هی ئێمه و بڕۆن ده‌نگی پێبده‌ن.
*وه‌كو تۆفانێك ئه‌وه‌ڵین هه‌نگاوی روخانی ئه‌و گه‌نده‌ڵانه، عهبغهبهكان، دزه‌كان لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات سندوقهكانمان بۆ سه‌وز بكه‌ن، بماننێرن بۆ به‌غدا با ئێمه ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ ئێوه، بۆ كوردستان، بۆ عێراق.
PM:04:35:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 336
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت