مه‌سعود بارزانی بۆ یه‌كێتی: هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ڵبژاردن وه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن نامێنێت
وێستگه‌نیوز-
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی كه‌رنه‌ڤاڵی كۆتایی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند:
*هه‌ڵبژاردن راستترین رێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل بڕیاری خۆی بدات.
* له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا گۆڕانكاری به‌سه‌ر كورسییه‌كاندا نایه‌ت و پێشوه‌خته ده‌ستنیشانكراون.
* له‌به‌ر دوو هۆكار به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كرد.
*په‌یامی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشتووه به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه رێڕه‌وی حوكڕانی له عێراق دروستتر ده‌بێت.
*پێویسته له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌نگی پارتی پیشانی هه‌موو لایه‌ك بدرێت.
*گرنگه له عێراق چاكسازی بكرێت.
*به‌رنامه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
*ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه مافی ده‌نگده‌ران زه‌وت ده‌كات و مافی هه‌موولایه‌ك بزر ده‌كات.
*ماده‌ی 140 له بیر ناكه‌ین و ده‌ستبه‌رداری نابین و دانیشتوانی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم له دڵی ئێمه‌دان.
*پێویسته له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا كۆمه‌ڵێك یاسا ده‌ربكرێن.
*حوكمی عێراق ته‌نها به یه‌ك نه‌ته‌وه و پێكهاته ناكرێت و پێویسته هه‌مووان به‌شداربن.
*هه‌ندێك كه‌س نیشتمانپه‌روه‌ری به خه‌ڵكی تر ده‌فرۆشن. له‌گه‌ڵ عێراقێكین كه شه‌ریك بین، هاوسه‌نگ بین، هاوبه‌ش بین نه‌ك عێراقێك مه‌جموعه‌یه‌ك مافیا بیانه‌وێت داگیری بكه‌ن و حوكمی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ عێراقێكی فیدراڵی دیموكراتی فره‌نه‌ته‌وه‌یین و له‌گه‌ڵ عێراقی دیكتاتۆری نه‌بووین ونابین و بڕوامان به پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه.
*هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه.
*هیوادارین عێراق نه‌بێته به‌شێك له‌و ململانێیه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
*پارتی داوای له هه‌موولایه‌نه‌كان كرد به‌شداربن له حكومه‌تی هه‌رێم و داواشم كرد ئه‌وپه‌ڕی كارئاسانی بكرێت بۆ یه‌كێتی.
*زانیاریمان پێگه‌یشتووه كه یه‌كێتی كات ده‌كوژێت تا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجام بدرێت ئه‌وكات بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بێنه ناو حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام ره‌نگه هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ڵبژاردن وه‌ك پێش هه‌ڵبژاردن نه‌مێنێت و ناشمێنێت.
*به‌هه‌موو توانایه‌ك پشتگیری له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌كه‌ین.
*خه‌ڵكی كوردستان رۆڵێكی سههركییان له بونیادنانه‌وه‌ی عێراق هه‌بوو.
* به پرۆژه و كاروانی ئاوه‌دانی وه‌ڵامی ناحه‌زان ده‌داته‌وه.
PM:03:25:07/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت