د.ئه‌شواق جاف: هه‌ڵمه‌تێكی چڕی دڕاندن و وێرانكردنی فلێكسه‌كانی كاندیدانمان له سلێمانی ده‌ستی پێكرد
وێستگه‌نیوز -
د.ئه‌شواق جاف سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*پابه‌ندی یاسای هه‌ڵبژاردن و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانین.
*دوای كه‌رنه‌ڤاڵی پارتیمان به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، هه‌ڵمه‌تێكی چڕی دڕاندن و وێرانكردنی فلێكسه‌كانی كاندیدانمان ئه‌نجام درا.
*په‌یاممان بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌وه‌یه به پۆسته‌ر ده‌نگ كۆده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵكو به مێژوو و پرۆژه‌كانی پارتی ده‌نگ كۆده‌كه‌ینه‌وه.
*ئه‌م هه‌ڵمه‌ته رابگرن، چونكه سوودی نییه. به‌رده‌وام ده‌بین له بانگه‌شه‌ی هێمنانه و به پرۆژه وه‌ڵامتان ده‌ده‌ینه‌وه.
*لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبسن و ئه‌و كه‌سانه راده‌ستی یاسا بكه‌ن.
PM:04:25:05/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت