مەسرور بارزانی: متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت جێگەی دڵخۆشییە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی رێڕۆی ژیان لە هەولێر دانرا.
لە مەراسیمەکەدا مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "پرۆژەکە دەبێتە ناوچەیەکی گەشتیاری دڵڕفێن لە هەولێر، هەروەها ئەم پرۆژەیە هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
باسی لەوەشکرد، ئەم پرۆژەیە گۆڕانکاریی بنەڕەتی لەسەر گەڕەکەکانی هەولێر دروست دەکات".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لەوەکردەوە، "ئامانجمان ئەوەیە جیاوازی نێوان گەڕەکەکانی هەولێر کەمبکەینەوە".
وتیشی، "متمانەی نێوان خەڵک و حکومەت جێگەی دڵخۆشییە".
PM:03:11:05/11/2025
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت