د.بێستون سابوراوای: یەکێتی ناچێتەوە ناو حکومەتێک کە ئەو عەریزە بخاتە بەردەستی یەکێک بۆ ئیمزاکردن
وێستگەنیوز-
د.بێستون سابوراوای، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی "بەکاتی هەڵبژاردنی" وێستگەنیوز رایگەیاند، "یەکێتی ناچێتەوە ناو حکومەتێک کە ئەو عەریزە بخاتە بەردەستی یەکێک بۆ ئیمزاکردن، بۆیە هۆکاری پێکنهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یەکێتی سوورە لەسەر مەرجەکانی و کە دەیەوێت لە حکومەتی داهاتوو دەسەڵاتی بڕیاردەری هەبێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "مەرجە ئەو کەسانەی دەچنە پەرلەمانی عێراق زمانی عەرەبی بزانن، هەروەها بەرگریکردن لە مافە نەتەوەییەکان بەتەنها ناکرێت دەبێت لایەنەکان یەکگرتوو بن لە پەرلەمانی عێراق".
د.بێستون سابوراوای وتی، "پێموانەیە لەم هەڵبژاردنەی کە 11ی مانگ دەکرێت گەندەڵی تیادا بکرێت".
وتیشی، "یەکێتی هەموو رۆژێک سوورە لەسەر ئەوەی هەرچی وتویەتی و هەرچی بەرنامەیەک کە هەیەتی جێبەجێی بکات".
PM:10:03:01/11/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت