مەسرور بارزانی: دووبارەی دەکەینەوە نەک ڕێگە لە دوژمنان دەگرین، بەڵکو لە ئاوەدانیش هیچ هێزێک نییە لە سەرووی پارتییەوە بێت
وێستگەنیوز_
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 275 پارتی ڕایگەیاند: هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەین لە ناو خەڵکی خۆمانین، زاخۆ شاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانە.
مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی بانگەشەی پارتی لە زاخۆ، ڕایگەیاند "هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە پێشتر خەڵکانێک کە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانیان لە پەرلەمانی عێراق دەکرد، وەکوو پێویست، بەرگرییان لە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان نەکرد. ئەمجارە پێویستە کەسانێک بنێرینە پەرلەمان، بتوانن بەرگریی لە مافی هەموو خەڵکی کوردستان و عێراق بکەن."
لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا مەسرور بارزانی وتی: ئامۆژگاری سەرۆک بارزانی ئەوەیە لە ئاستێکی بەرز بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین و دووبارەی دەکەینەوە پارتی نەک ڕێگە لە دوژمنان دەگرێت، بەڵکو لە ئاوەدانیش هیچ هێزێک نییە لە سەرووی پارتییەوە بێت.
دووپاتیشی کردەوە، ئێمە ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دەپارێزین، هەبوونی پارتی لە بەغدا زۆر گرنگە.
PM:04:22:21/10/2025
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت