بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بۆ پێشەوە دەچێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵی لیستی یەکێتی لە هەڵەبجە رایگەیاند، "کەم شوێنی دونیا وەکو هەڵەبجە ئازاری بینیوە، مام جەلال پلانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دانا و بە ماندووبوونی د. لەتیف رەشید هەڵەبجە بووە پارێزگا".

ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا وەک پێویست هەڵەبجە خزمەت نەکراوە، هەڵەبجە دەبێت وەک شوێنەکانی دیکە خزمەت بکرێت".

بافڵ تاڵەبانی وتی، "تەنها یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرگریی لە هەڵەبجە کردووە، بەردەوامین لە ناردنە دەرەوەی بریندارانی کیمیاباران".

وتیشی، "کەی سەرکەوتووبووین لە هەڵبژاردن بەرنامەمان زۆرە بۆ هەڵەبجە و شارەزوور، ئەرکی بەغدایە خزمەتی هەڵەبجە بکات".

جەختی لەوەشکردەوە، "دڵنیاتان دەکەمەوە کاندیدەکانمان رێز لە خەڵکی هەڵەبجە دەگرن و خزمەتی هەڵەبجە دەکەن".

راشیگەیاند، "پارەی هەڵەبجە دەبێت راستەوخۆ بۆ هەڵەبجە بێت و هەلی کار و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هەڵەبجە زیاتر دەکەین، هەروەها هەڵەبجە دەتوانێت ببێتە سەنتەری کشتوکاڵی و گەشتوگوزار".

سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "یەکێتی هەڵبژاردن دوای هەڵبژاردن بۆ پێشەوە دەچێت، هەڵبژاردنی بەڕێوەیە سندوقەکانم بۆ سەوزبکەن".

بافڵ تاڵەبانی باسی لە پرۆژەی رووناکی کرد ئاماژەی بەوەدا، "هەموو لایەنەکان بەشدارن لە دابینکردنی پرۆژەی رووناکی، ئێمە رێگریمان لە تاڵانی غاز کرد".


PM:02:39:20/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو