شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن: ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر لاله‌زار به تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما ئه‌نجام درا
وێستگه‌نیوز -
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن سه‌ركرده له به‌ره‌ی گه‌ل له گردبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
*رۆژی 22ی ئاب له شاری سلێمانی له‌به‌رچاوی هه‌موو دنیا و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم به بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی هێزێكی گه‌وره‌ی 20 هه‌زار چه‌كداری به ته‌واوی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی پێشكه‌وتوو له تانك و تۆپ و باجه‌ری سه‌ربازی و درۆنی خۆكوژی، په‌لاماری ماڵی لاهور شێخ جه‌نگی و شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌ڤاڵه‌كانیان دا.
*به‌بێ حسابكردن بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی شارێكی وه‌ك سلێمانی. له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاگربارانی ماڵه‌كه‌ی و شوێن نیشته‌جێبوونی هه‌ڤاڵه‌كانیان كرد.
*له ئه‌نجامدا چه‌ندین كه‌س شه‌هید و برینداربوون و لاهور شێخ جه‌نگی و سه‌دان كه‌س له هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌ستگیركران.
*ئه‌م ده‌ستدرێژیكردنه به تۆمه‌ت و به‌ڵگه‌ی بێ بنه‌ما ئه‌نجام دران، دوور له ئه‌ركی دادگا و پۆلیس و ئاسایش.
*لاهور شێخ جه‌نگی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی قه‌واره‌ی به‌ره‌ی گه‌له.
*ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه داموده‌زگا ره‌سمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه كه‌مته‌رخه‌م و خه‌مسارد بوون. له جیاتی سه‌رزه‌نشتكردنی تاوانكار و دروستكردنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆی، پێشوازی لێده‌كه‌ن و ده‌ستی ده‌گوشن.
*رووی ده‌ممان له سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیشه‌وه: ئایا جوڵاندنی ئه‌و هه‌موو هێزه به ره‌زامه‌ندی راسته‌وخۆی ئه‌و بووه، یاخود بێمنه‌تی و پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌م هێزانه‌یه به فه‌رمانده‌یی ئه‌و.
*بێده‌نگی سه‌رۆكی هه‌رێم له ئاست ئه‌م تاوانه زۆر پرسیار و سه‌رنج هه‌ڵده‌گرێت، چونكه تا ئێستا به لیژنه‌یه‌ك یاخود به نوێنه‌رێكیشی خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
*لێره‌وه لۆمه‌ی زۆرینه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین له به‌رامبه‌ر چاوپۆشی و كه‌مته‌رخه‌مییان له ئاست ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه‌دا.
*رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانان و رۆشنبیرانیش وه‌ك پێویست ههڵوێٍستیان نه‌بوو.
*له دوو مانگ نزیك ده‌بینه‌وه كه تاوانی 22ی ئاب ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام تا ئێستا دادگا هیچ رۆڵێكی نییه له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی و هه‌ڤاڵه‌كانی.
*داواكارین له وڵاتانی هاوپه‌یمان بۆ پشتیوانی له هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم، ته‌واوی هاوكارییه لۆجستی و داراییه‌كانیان رابگرن بۆ هه‌موو ئه‌و یه‌كه چه‌كدارییانه‌ی كه *به‌شداربوون له تاوانی 22ی ئابی سه‌ر لاله‌زار.
*حكومه‌تی هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه له فه‌رمانده‌كانی ئه‌و یه‌كانه بكات كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی *سه‌رۆكی حزبێك به‌شداری ئه‌م تاوانه‌یان كردووه.
*لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ره‌شبگیری و گرتن و راوه‌دونانی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی به‌ره‌ی گه‌ل بوه‌ستێنن.
*ئێستا به سه‌دان كه‌س له زیندانه‌كانی كۆماندۆ و دژه‌تیرۆر و ئاسایشدان و به‌سه‌دان كه‌س ئاواره‌ی هه‌ولێر و كه‌ركوك و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناڵی زووم و كه‌لوپه‌له‌كانیدا گیراوه. ماڵی لاهور شێخ و ئۆتێك لاله‌زار به‌ته‌واوی وێران كراوه.
*له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیش چه‌ندین باخ و ماڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و تاڵان كراون، جگه له بردنی گوژمه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاره‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز.
*داواكارین وڵاتانی هاوپه‌یمان و حكومه‌تی فیدراڵ و دادگای فیدراڵی و دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم و هه‌موو ئازادیخوازانی عێراق و هه‌رێم و حزبه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات فشار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان به‌كردار یه‌كبخرێن و له‌ده‌ست حزبه‌كان ده‌ربهێنرێن نه‌وه‌ك بۆ ته‌سفیه حسابی سیاسی و حزبی و دارایی به‌كاریان بهێنن.
*داوای ئازادی بۆ لاهور شێخ جه‌نگی و ته‌واوی هه‌ڤاڵه‌كانمان ده‌كه‌ین.
AM:11:14:18/10/2025
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت