شاسوار عەبدولواحید: لە زیندانەوە سڵاوی ئازادی و کۆڵنەدان بۆ خەڵکی کوردستان


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025، نەوەی نوێ بە وتارێکی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێبانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد و لە زیندانەوە رایگەیاند، "لە زیندانەوە سڵاوی ئازادی و کۆڵنەدان بۆ خەڵکی کوردستان".


شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد، "کاری سەرەکیمان هەوڵدانە بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە".

باسی لەوەشکرد، "لە زیندانم بەڵام لە جاران زیاتر بوێرترم بەرامبەر زوڵمی دەسەڵات، تا دوا هەناسە بەرگری لە خەڵک دەکەم".

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی، "تەنها رێگە بۆ دەربازکردنی خەڵک لەم دۆخە بەشداری دەنگدانە و ئەگەر ئەمجارە خەڵک نەچن بۆ دەنگدان دۆخی خەڵک خراپتر دەبێت و چارەسەر ئەوەیە 11ی 11یە خەڵک دەنگبدەن بە نەوەی نوێ".

وتیشی، "سەرۆکی حکومەتی هەرێم چەند جار چووە بەغدا بە دەستی بەتاڵ هاتووەتەوە، بەڵام ئێمە بەبێ ئەوەی پۆستمان هەبێت لە بەغدا نەوت و دەرمانمان هێناوە و دەنگمان پیبدەن سولفەی هاوسەرگیری لە بنکە عێراقییەکانەوە بۆ گەنجان دابین دەکەین".

دەڵێت، "حکومەتی هەرێم هەموو هەڵبژاردنێک یەک دوو مووچە دەدەن و داوادەکەم خەڵک بروایان پێنەکات".


PM:04:42:11/10/2025


ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت