لە شێخان لە رووبەرووبوونەوەی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەردا دوو کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و تۆمەتبار کوژرا


وێستگەنیوز_

لە قەزای شێخانى سەر بە پارێزگاى دهۆک رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى لە نێوان داواکراوێک و هێزەکانى ئاسایش روویدا و بەهۆیەوە دوو کارمەندى هێزەکانى ئاسایش و داواکراوەکە کوژران.

رووداوەکە دەوروبەری کاتژمێر 11:00ی شەو روویداوە، ئەوەش دوای ئەوەی تۆمەتبارێک چووەتە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان، ئاسایش بەشوێنیدا رۆیشتووە و ئەویش تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کردووە.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامى شێخان رایگەیاند، لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی داواکراوێک لە شێخان رووبەڕووبوونەوەى چەکدارى لە نێوان داواکراوەکە و هێزەکانى ئاسایش روویدا.

وتیشى، داواکراوەکە ماوەى پێنج ساڵە بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە ماددەى هۆشبەر تۆمەتبارە و ئەمڕۆ لە یەکێک لە هۆڵەکانى سنوورى شێخان بەشدارى لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە کردووە کە خزمیان بووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەشداریکردنى داواکراوەکە لە ئاهەنگەکەدا بە نهێنى بووە بەڵام زانیارییەکە بە هێزەکانى ئاسایش گەیشتووە و دواى تەواوبوونى ئاهەنگەکە چوون بۆ دەستگیرکردنى بەڵام رەتیکردووەتەوە خۆى بدات بەدەستەوە و رووبەڕوویان بووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە رووبەڕوونەوەکەدا دوو کارمەندى هێزەکانى ئاسایش و داواکراوەکە کوژراون و سێ کارمەندى دیکەى هێزەکانى ئاسایش برینداربوون کە برینى دوانیان سەختە.

زانیاری زیاتر لای رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز:


AM:08:59:03/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 1628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو