دیاری محەممەد: دەبێت کێ سوودمەند بێت لە کوشتنی هێمن مامەند؟


وێستگەنیوز_

دیاری محەممەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ دەڵێت: دوای ئەوەی تەقەی لێکرا و بریندارکرا، لەلە ئێستادا هێمن مامەند رەوانەی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە کراوە.

دیاری محەممەد رایگەیاند، "بەداخەوە ئەوەی کە روویداوە، رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، ئێمە دەپرسین کێ سوودمەندە لە کوشتنی هێمن مامەند؟"

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەک سەنتەری میترۆ لە پەیوەندیداین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان و پێیان راگەیاندووین کە لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و هێشتا هیچ کەس لەسەر ئەم کەیسە دەستگیرنەکراوە."

هاوکات، "لەگەڵ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی بکەرانی ئەم تاوانە. هەڤاڵ ئەبووبەکر، پارێزگاری سلێمانیش بەڵینیداوە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست."

بە وتەی بەرێوەبەری میترۆ، "رۆژنامەنووس هێمن مامەند ساڵانێکی زۆرە رەخنەگر بووە و چەند دۆسییەیەکی لە دادگا هەبووە بۆیە بە ناچاری هاتووەتە شاری سلێمانی. ناوبراو هەمیشە دەنگێکی ناڕازی بووە بەڵام ئێستا هیچ کەیسێکمان لانییە."


PM:10:12:02/09/2025


ئه‌م بابه‌ته 688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو