فراکسیۆنی نەوەی نوێ: شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە هەر پەیامێکی جێبەجێی دەکەین
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئابی 2025، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "ماوەی 16 رۆژە شاسوار عەبدولواحید بە ناحەق و بە سیاسی لە زینداندایە".
ئاماژەیان بەوەکرد، "شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە هەر پەیام و بڕیارێکی هەبێت ئێمە ئەوە جێبەجێ دەکەین".
فراکسیۆنەکە داواشی لە هاوڵاتییان کرد سبەینێ پێنجشەممە لە دادگا ئامادەبن و کاتژمێر 9:00ی بەیانی دووەم دانیشتنی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت.
PM:07:12:27/08/2025
ئهم بابهته 660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت