له سلێمانی چی ڕوویدا و چۆن لاهور شێخ جه‌نگی و براكانی ده‌ستگیركران
وێستگه‌نیوز-
له‌نیا به‌ختیار په‌یامنێری وێستگه‌نیوز روونیده‌كاته‌وه كه شه‌وی رابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سلێمان چی روویدا و چۆن لاهور شێخ جه‌نگی و براكانی ده‌ستگیركران و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه:
*دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و هێزه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی له لاله‌زار كۆتایی به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هات.
*دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ لاهور شێخ جه‌نگی ئاگادار كرابووه‌وه كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ خۆی و برایه‌كی و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی نزیكی (رێبواری حامیدی حاجی غالی) ده‌رچووه.
*له داوی كاتژمێری 6ی ئێواره‌ی دوێنێ له ته‌واوی بازگه‌كانی سلێمانی به‌ئه‌سته‌م خه‌ڵك ده‌یتوانی بێته سلێمانی.
*دواتر و له كاتژمێر 8ی ئێواره‌دا دۆخه‌كه له سلێمانی توندتر بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌تایبه‌ت ئاسایش له‌ناوشار جوڵه‌ی پێكرا و چه‌ندین بازگه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌هاتنه‌وه سه‌ر لاله‌زار و باره‌گای به‌ره‌ی گه‌ل دانرا و رێگه به كه‌س نه‌ده‌درا نزیك ببنه‌وه له لاله‌زار.
*دواتر لاهور شێخ جه‌نگی پشتڕاستی كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌و هێزه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و جوڵه‌ی پێكراوه له‌میدیاكانه‌وه بیستوویه‌تی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه و رێگا نادات هیچ هێزێك بچێته ماڵه‌كه‌ی و رووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هێزانه ده‌بێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت "ته‌عه‌دای" لێبكه‌ن.
*دواتر جێگری سه‌رۆكی دادگای سلێمانی پشتڕاستی كرده‌وه كه به فه‌رمانی دادگای ئاسایش به ماده‌ی 56 له یاسای سزادانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ لاهور شێخ جه‌نگی ده‌رچووه.
*له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها هێزه‌كانی ئاسایش ئۆتۆمبیله‌كانیان له نزیك لاله‌زار و ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌هاتنه‌وه‌سه‌ر لاله‌زار راگرتبوو، دواتر هێزی تر "دژه‌تیرۆر، كۆماندۆ" به چه‌كی قورس هێنرانه نزیك لاله‌زار.
*به‌وته‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان تا كاتژمێر 3 داوا له لاهور شێخ جه‌نگی كراوه خۆی راده‌ست بكات، دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه به چه‌كی قورس ده‌ستی پێكرد.
*هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه، به چه‌ند درۆنێك هێرشكرایه‌سه‌ر ده‌باشان و ڤیدیۆكانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ده‌باشانه‌وه درۆنه‌كان ته‌قێنرانه‌وه و ده‌وترا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه ئاراسته كراون.
*رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام بوون تا نزیكی كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ.
*دواتر میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كرده‌وه كه پۆڵاد شێخ جه‌نگی به برینداری ده‌ستگیركرا و چه‌ند خوله‌كێك دواتر لاهور و ئاسۆی برای ده‌ستگیركراون.
*تا ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌فه‌رمی ئه‌مه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نها میدیاكانی یه‌كێتی بڵاویان كردووه‌ته‌وه.
AM:11:19:22/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 352
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت