ئارام حوسێن: زانیمان کەیسی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید سیاسییە
وێستگەنیوز_
ئارام حوسێن، ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ لەنیا بەختیار، پەیامنێری وێستگەنیوز، ئەمڕۆ بینیمان کەیسی دەستگیرکردن و دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید، کەیسێکی سیاسییە و ئەو کەسەی سکاڵای کردووە، سکاڵاکەی کۆنە و هەمووی سیناریۆیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک شاسوار بە سەربەرزی هاتە بەردەم دادگا، لەلای ئێمە یاسا سەروەرە ئەوە لای یەکێتی و پارتی یاسا سەروەر نییە
وتیشی: کاتێک کەسێک زیندانی دەکرێت ورەی دەروخێت، بەڵام سەرۆک شاسوار هەتا چووە ژوورەوە و هاتەوە دەرەوە، ورەی بە ئێمە بەخشی.
دووپاتیشی کردەوە، نەوەی نوێ رۆژ بەرۆژ بەرفراوانتر و بەهێزتر دەبێت.
بە وتەی ئارام حوسێن: ئەو لایەنەی سکاڵای دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمارکردووە، بەڵگەکانی بەهێز نەبوو ئەگینا هەموو شتێک و شاهیدەکانیش ئامادەبوون، ئێمە پێشتر وتەی سەرۆک شاسوارمان وەرگرتووە و تەواوی ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە.
لە کۆتاییشدا وتی: هەموو فشارێکی مەدەنی دەگرینەبەر، لەگەڵ کونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان قسەمان کردووە و هەموویان چاودێری کەیسەکە و بڕیاری دادگا دەکەن.
PM:12:42:21/08/2025
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت