عەلی حەمەساڵح: هەرێمی کوردستان داهات رادەستی بەغدا نەکات؛ هیچ پارەیەک نایەت


وێستگەنیوز_

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لە میانی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان و مووچەخۆرانی ناڕازی لە سلێمانی رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان داهات رادەستی بەغدا نەکات؛ هیچ پارەیەک نایەت."

عەلی حەمەساڵح بەو وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەم فشارەی خۆپیشاندەران زۆر گرنگە، دەبێت ئەم چوار رۆژەی کە ماوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داهات و نەوت رادەست بکات بۆ ئەوەی بەغدا مووچە بنێرێت."

ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ جار رێککەوتنی کردووە لەگەڵ عێراق، لە یاسای بوودجە، مانگێک پێش ئێستا و پێنجشەممەی پێشووش، کەو نەوت و داهاتی ناوخۆ رادەست بکات بۆ ئەوەی مووچە بێت، ئەمان هێشتا رادەستیان نەکردووە، کەی داهاتیان رادەست کرد و عێراق پابەند نەبوو، هەموومان دەڵێین خەتای عێراقە."

دووپاتیشی کردەوە کە، "ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست نەکات، هیچ بڕە پارەیەک نایەت."


AM:10:58:20/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 676 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو