رێبوار کەریم: گرەوکردن لەسەر ئەوەی کە خەڵک سەبری هەیە، گرەو کردنێکی دۆڕاوە


وێستگەنیوز_

ئەمڕۆ چوارشەممە، دژی نەبوونی مووچە و شایستە داراییەکان، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی دەستیپێکرد.

دکتۆر رێبوار کەریم، کاندیدی رەوتی هەڵوێست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لە 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی خستووەتە قورگی ئەم میلەتە، نەوتەکەی دەفرۆشێت دەڵێت داهاتم سفرە، داهاتی ناوخۆی دەست دەکەوێت دەڵێت پارەم پێ نییە، لە کابرایەک دەچێت کە خەریکی قومارکردنە. لە دنیادا شتی وانییە سنوورت بە چوار دەوڵەتەوە بێت و پارەت پێ نەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ئەمجارەش رێککەوتنی لەگەڵ عێراق کردووە، خۆی ئامادەبووە رێککەوتنەکە واژۆ بکات، ئێمە لە بری ئەو واژۆمان نەکردووە، بەڵام خۆی نەهاتووە رێزی رێککەوتنەکەی خۆی نەکردووە، مئەم کێشانە قوڵتر دەبنەوە، بەڕاستی گرەوکردنیش لەسەر ئەوەی کە خەڵک سەبری هەیە، گرەو کردنێکی دۆڕاوە."

مامۆستایەکی ناڕازی بۆ وێستگەنیوز دوا و وتی: "منداڵەکانی خۆیان خاوەنی ملیۆنان دۆلارن، ئێمە خەباتمان بۆ ئەمە نەکرد. ئەم حکومەتە گرنگی بە کۆمەڵێک کچە مۆدێل و و کۆیلە و ماستاوچی دەدەن، بەڵام خەڵکە شایستەکە لە دواوەی هەموویانن، داواکارین راپەڕینێکی سەرتاسەری ببێت و ئەمانە ڕابماڵن".


AM:10:39:20/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو