مامۆستایانی وانەبێژی لادراو: بە میلاکات بۆشایی پەروەردە چارەسەر ناکرێت
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئابی 2025، مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە شاری سلێمانی گردبوونەوە و لە یاداشتێکدا داوایانکرد بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.
لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو شاباز ناسر، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی لادراو لە سلێمانی رایانگەیاند، "مامۆستایانی لادراوی پەروەردە لە ساڵی 2010 تاوەکو 2024 لە ناوەندەکانی خوێندن خزمەتیان بە کەرتی پەروەردە کردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆشاییەکانی کەرتی پەروەردە، بەڵام بە چەندین هۆکار لە پیشەکەمان دوورخراینەوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ساڵی پار 39 هەزار 933 مامۆستای وانەبێژ لەسەر داهاتی ناوخۆ کرانە گرێبەست، بەڵام زیاتر لە دوو هەزار و 500 مامۆستای لادراو بێبەشکران لە گرێبەستکردنیان بە پاساوی ئەوەی لە ئەرکدا نەبوون لەو کاتەدا".
وەک نوێنەری مامۆستایانی لادراوی وانەبێژ باسی لێوەکرد، "بەپێی وتەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم زیاتر لە حەوت هەزار مامۆستا خانەنشین کراون، بۆیە داوا دەکرێین دابنرێینەوە لە شوێنی ئەو مامۆستا خانەنشینکراوانە، چونکە بە میلاکات بۆشایی کەرتی پەروەردە چارەسەر ناکرێت".
هەروەها جەختی لەوەشکردەوە، کە نایانەوێت پینەوپەڕۆ لە کەرتی پەروەردە بەردەوام بێت.
AM:10:27:19/08/2025
ئهم بابهته 608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت