ئەمڕۆ 9 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن تێپەڕ دەبێت


وێستگەنیوز_

سەرباری تێپەڕبوونی 9 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس وەدات حسێن، هێشتا بکەران و دەستەکانی پشت ئەو تاوانە ئاشکرانەکراون و کەیسەکەی بە تەمومژاویی ماوەتەوە.

ئەمڕۆش 13ی ئابی 2025، بەبۆنەی ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن، لە سەنتەری میترۆ لە شاری سلێمانی، مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

9 ساڵ لەمەوبەر و "دوای چەند  کاتژمێرێک لە ڕفاندنی وەدات بە بریندارییەکی سەختەوە لەسەر ڕێگای سێمێل - دهۆک دۆزرایەوە، پاش ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. هەتا ئێستاش هیچ کەسێک بە تۆمەتی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیر نەکراوە."

وەدات حسێن عەلی، ناسراو بە وەدات دهۆکی، ساڵی 1988 لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی گەڤەری پارێزگای جولەمێرگ-ی باکووری کوردستان لە دایکبووە، خاوەنی حەوت خوشک و 11 برایە.

بنەماڵەی وەدات خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای هەرەسی شۆڕش لە ساڵی 1975ـی باوکی وەدات ڕوو دەکاتە باکوری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەریی پێکدەهێنێت، پاشان بەهۆی بارودۆخی ئەو کاتەی تورکیاوە، لە ساڵی ١1990ـدا دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێ دەبنەوە.

وەدات قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی تا پۆلی 12 لە دهۆک بە سەرکەوتوویی تێدەپەڕێنێت، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی سەریەوە لە پۆلی 12ـی ئامادەییدا ناچاردەبێت واز لە خوێندن بهێنێت.


AM:11:48:13/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت