دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان داوای دامەزراندن دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئابی 2025، دەرچووە سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایانگەیاند، "دوای 43 جار خۆپیشاندان تاوەکو ئێستا وەڵامان نەدراوەتەوە بۆ دامەزراندن".
ئاماژە بەوەشدەکەن، "ئێمە بێدەنگ نابین لە مافەکانمان و رێگە نادەین مافەکانمان تێکەڵ بە سیاسەت بکرێت".
دەشڵێن، "بڕیاری دامەزراندنمان هەموو شتێکی تەواو کراوە بەس نازانم بۆچی راناگەیەندرێت بۆی دەست بە رێکارەکانی دامەزراندنمان بکرێت".
داواش دەکەن دیدارێکی تایبەت لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.
PM:01:46:12/08/2025
ئهم بابهته 1288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت