سلێمانی له دۆخێكی سه‌ختی بێ ئاویدایه
وێستگه‌نیوز- عومەر ئەحمەد
ماوه‌ی مانگێكه بێ ئاوییه‌كی زۆر له سلێمانی هه‌یه و ئەگه‌ر بته‌وێت تانكه‌رێك ئاوت ده‌ستبكه‌وێت ده‌بێت دوو بۆ سێ رۆژ سه‌ره‌بگریت تا تانكه‌ره‌كه ئاوت بهێنێت به نرخیچكی زۆر به‌رز.
له سلێمانی 19 شه‌معی ئاو هه‌یه كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه و حكومین و ئاو ده‌ده‌نه تانكه‌ره‌كان و له نێوان 15 بۆ 20 هه‌زار دینار مامه‌ڵه به هه‌ر تانكه‌رێكه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام له شه‌معه ئه‌هلییه‌كان گرانتره.
له ئێستادا نرخی تانكه‌ری ئاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و باس له 50 بۆ 60 هه‌زار دینار ده‌كرێت بۆ هه‌ر تانكه‌رێك.
PM:04:23:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت