کوێستان محەمەد: توانیومانە برەوێکی زۆرباش بە مافی کرێکار و دەستەبەر بدەین


وێستگەنیوز- شاهین فوئاد

ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی تەموزی 2025، لە شاری هەولێر 21 پشکنەری کار سوێندی یاساییان خوارد و بڕوانامەیان پێدرا.


لەمیانەی مەراسیمەکەدا کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وەزارەتی کار ببێتە خاوەنی پشکنەری کار".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پشکنەری کار لەگەڵ لیژنەکان دەردەچێت، بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی کارکردن بکات و رێکاری یاسایی بەرامبەر بە سەرپێچییەکان بگرێتە بەر لە شوێنی کار".

ئەوەشی خستەڕوو، "لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیومانە برەوێکی زۆرباش بە مافی کرێکار و دەستەبەر بدەین".


AM:11:44:13/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت