"تەنها شەوی رابردوو لە دەڤەری راپەرین 70 گەنج کۆچی کردووە"


وێستگەنیوز- ئەمیر حەسەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ڕێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "دیسان لە دەڤەری راپەڕین کۆچی گەنجان دەستپێکردووەتەوە".


ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها شەوی رابردوو لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 70 گەنج کۆچیان کردووە".

ئەحمەد حەسەن وتی، "بە بەرچاوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەو هەموو گەنج و مێردمنداڵە لەرێگەی فڕۆکەخانەکانەوە دەڕۆن، بەبێ ئەوەی حکومەت بپرسن بۆکوێ دەچن؟"

وتیشی، "ناکرێت گەنجانی خۆمان بکەینە قوربانی وڵاتانی دیکە، خۆمان بەبێ تاقە و وزە بمێنینەوە، لەبەرئەوەی بڵێین ئەم دەڤەرە کاری تێدا نییە".

دەشڵێت، "ناکرێت گەنجانی ئێمە بڕە پارەیەکی زۆر بدەن، بەبێ ئەوەی بزانن بە سەلامەتی دەگەن یاخود نا".


PM:12:08:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت