عەلی حەمەساڵح: رەشنووسی رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ خەڵکی کوردستان زۆر زێڕینە
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "ئامانجم لەم کۆنگرەی ئەمڕۆ باسکردنە لەو دەرفەتە زێڕینەی بۆ خەڵکی کوردستان و مووچە هاتووەتە پێشەوە، دەبێت هۆشیاری بدرێت و تێکنەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "رەشنووسی رێککەوتنی نوێی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئەمشەوەوە بەرەو کۆتایی دەڕوات و بە دیدی ئێمە ئەو رەشنووسە بۆ خەڵکی کوردستان زۆر زێڕینە و تێکدانی دۆخێکی نەخوازراو لە هەرێم دێنتە ئاراوە".
وتیشی، "عێراق داوای ئەو نەوتە دەکات کە لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت، کە 280 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا، هەروەها داوای لە %50ی داهاتی نانەوتی دەکات، بە رازیبوونی هەرێم بەم مەرجانە بەغدا نەوت و بەنزین و مووچە وەک بەشەکانی دیکەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات".
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، "هەندێک کەس هەیە کە ملیۆنان دۆلاری لە تەنکەرە نەوتی قاچاغدا دەست دەکەوێت، ئامادەیە پێنج ملیار بدات بە راپۆرتێک بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە تێکبدات".
AM:11:40:06/07/2025
ئهم بابهته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت