ئاوات محەممەد: تەنها لە مەیدانی ئاژەڵاندا رێگە بە کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەدرێت


وێستگەنیوز_

ئاوات محەممەد، قائیمقامی سلێمانی دەڵێت: بە درێژایی رۆژانی جەژن، هێزە ئەمنییەکان و لیژنە هاوبەشەکان لە ئەرکدا دەبن و ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی ئەو رۆژانە بە ئاسایی بەڕێوەبچن.

ئاوات محەممەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمساڵ لەبەر مەترسی تای خوێنبەربوون، کۆمەڵێک ئامادەکاری کراوە و رێوشوێنی تووند تر دەگرینە بەر لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان، هەتا ئێستاش بە هەوڵی هەموولایەک، "هێچ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە سلێمانی تۆمار نەکراوە."

لە پێناو پاراستنی ئاژەڵدار و هاوڵاتیاندا، لە رێگەی لیژنە و هێزە ئەمنییەکانەوە، چاودێری سەربڕین و کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ دەکرێت و "تەنها لە مەیدانی ئاژەڵاندا رێگە بە کڕین و فرۆشتنیان دەدرێت و دەبێت ئەوەی ئاژەڵ دەباتە دەرەوە، پێشوەختە لە لایەن لیژنەکانەوە پشکنینی بۆ ئەنجام درابێت.

تەواوی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە لەم لینکەدا..


AM:11:27:28/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت