عەلی حەمەساڵح: تا ئەو رۆژەی دەمرم دژی زوڵم و ستەمی دەسەڵات تێدەکۆشم
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، سەرکردایەتی سیاسی پارتی و یەکێتی هەرگیز نایانەوێت وێنەگەورەکەی کاک نەوشیرون پیشانی خەڵک بدرێت.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە سلێمانی ئامادەی بوو رایگەیاند، "من پێموایە سەرکردایەتی سیاسی پارتی و یەکێتی هەرگیز نایانەوێت وێنەگەورەکەی کاک نەوشیرون پیشانی خەڵک بدرێت بۆ ئەوەی بچووکی خۆیان دەرنەکەوێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "نامەوێت قسە لەسەر بزووتنەوەی گۆڕان بکەم، بەڵام تاوەکو ئەو رۆژەی دەمرم دژی زوڵم و ستەمی دەسەڵات تێدەکۆشم کە رەنگە ئەوە یەکێک بێت لە خواستەکانی کاک نەوشیروان".
PM:05:55:19/05/2025
ئهم بابهته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت