رێبەر ئەحمەد: ژمارەی تاکسی لە هەرێم زیادناکرێت


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو رایگەیاند، "بابەتی گۆڕینی تاکسیی زۆر گەورەکراوە، چونکە ژمارەی تاکسی لە هەرێم زیادناکرێت، تەنها دەرفەت دراوەتە شۆفێران کە ئۆتۆمبێلەکەیان نوێبکەنەوە".

ئاماژەی بەوەکرد، "شۆفێرانی تاکسی بۆ ئەم بابەتە، بڕیار لە دەستی خۆیانە و لەوبارەیەشەوە، رێنمایی تەواو بڵاوکراوەتەوە".

وەزیری ناوخۆی هەرێم وتی، "هیوادارین گفتوگۆکان بۆ پێکهنانی حکومەتی هەرێم دەستپێبکەنەوە و دەرئەنجامێکی باشی هەبێت".


PM:07:26:17/05/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت