عەبدوڵڵا حاجی مەحمود: تەنها یەک وەزیر دەنگی بە پرۆژەی روناکی نەداوە
وێستگەنیوز- شاهین فواد
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران تەنها یەک وەزیر دەنگی بە پرۆژەی روناکی نەداوە.
ئەمڕۆ شەممە 17ی ئایاری 2025، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پەیامنێری وێستگەنیوز کە لە وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە پرسی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هەموو وەزیرەکان دەنگیان بە پڕۆژەی رووناکی داوە، ئاماژەی بەوەکرد، "تەنها یەک وەزیر دەنگی بە پرۆژەکە نەداوە ئەویش وەزیری بازرگانی بوو".
هەروەها لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وتی، "ئەوە ماوە بۆ کاتی خۆی".
PM:04:31:17/05/2025
ئهم بابهته 464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت