رەوتی هەڵوێست کشانەوەی لەگفتوگۆکانی یەک لیستی رادەگەیەنێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، 11ی ئایاری 2025، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵویست رایگەیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی یەک لیستیی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن داوە.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح وتی: "له‌گه‌ڵ كه‌سانێك ناچینه یه‌ك لیستییه‌وه كه جێگه‌ی متمانه‌ی ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان نین. بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌مان له پێكهێنانی یه‌ك لیستیی (لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن) داوه".
وتیشی: "لایه‌نێك له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ ئێمه خه‌ریكی دانوستاندن بوو، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ به‌غداش خه‌ریكی گفتوگۆی به‌شداریكردنه له حكومه‌ت".
له سه‌ره‌تای قسه‌كانی دا، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه كرد، "له ماوه‌كانی رابردوودا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و هێزی سیاسی، ده‌ستپێشخه‌ریی كرا بۆ دروستكردنی یه‌ك لیستی له هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێمه‌مانان ئه‌زموونی تاڵمان له‌گه‌ڵ ره‌فتار و رابردوو و ده‌ربڕین و مامه‌ڵه‌ی هه‌ندێ خه‌ڵك هه‌بوو، به‌ڵام گوتمان ده‌چینه كۆبوونه‌وه‌كان و بۆ ئه‌وه‌ش به‌دیلێك ئاماده ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دروستكردنی هاوپیمانیی خه‌ڵك بوو، هه‌ر هێز و لایه‌نێك پشتیوانیی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كردبا، چه‌ند ره‌فتاری خراپ بووایه، وامان داڕشتبوو كاریگه‌ری نه‌بێت، به‌ڵام پاش گفتوگۆی وردی هاوڕێیانی ئێمه له لیژنه‌كاندا، ده‌ركه‌وت ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانی بوونی نییه. ده‌ركه‌وت له‌و كاته‌ی خه‌ڵكێك له‌گه‌ڵ ئێمه له گفتوگۆیه، له عێراق گفتوگۆی به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌كات. ئیدی چ به‌هایه‌ك بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌مێنێته‌وه؟".
PM:10:00:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت