پاڵەوانێتی سلێمانی نێودەوڵەتی کراوە بۆ یاری گۆڵ بۆڵی نابینایان دەستیپێکرد


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی نیسانی 2025، یانەی رۆژ بۆ وەرزشی کەمئەندامان و یەکێتی نێودەوڵەتی وەرزشی نابینایان بەشی یاری گۆڵ بۆڵ پاڵەوانێتی سلێمانی نێودەوڵەتی کراوە بۆ یاری گۆڵ بۆڵی نابینایان لە شاری سلێمانی بە چاودێری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات.


پاڵەوانێتیەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی پاراڵمپی گۆڵ بۆڵی عێراق لە شانۆی رۆمانی لە پارکی هەواری شار بەڕێوەدەچێت و سبەینێ هەینی 25ی نیسانی 2025، پاڵەوانێتییەکە دەستپێدەکات.

لەمیانەی مەراسیمەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "دڵخۆشم ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم پاڵەوانێتییە دەخوازم".


PM:07:51:24/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو