قایمقامی هەولێر باس ئامادەکارییەکانیان دەکات بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان
وێستگەنیوز- شاهین فواد
قایمقامی هەولێر باس ئامادەکارییەکانیان دەکات بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان و ئاماژە بەوەشدەکات، لیژنەکانیان بۆ مانگی رەمەزان پلانی باشیان داڕشتبوو بۆ بەرێکردنی ئەو مانگە.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ویستگەنیوزی راگەیاند، "لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە لە 30 تۆن خورمای ناتەندروست دەستی بەسەردا گیراوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "لە مانگی رەمەزاندا زیاتر لە 40 شوێن کە سەرپێچیان کرد بوو داخران، هەروەها 11 کەسیش دراونەتە دادگا".
ئەوەشی وت، "بۆ جەژن ئامادەکاریی باشکراوە، چونکە چاوەڕواندەکرێت گەشتیارێکی زۆر سەردانی شارەکە بکات و پلانی باش بۆ ئەو مەبەستەش دانراوە".
PM:05:14:29/03/2025
ئهم بابهته 472
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت