"بۆ جەژن گەشتیارێکی زۆر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان"
وێستگەنیوز- شاهین فواد
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوازری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ جەژن گەشتیارێکی زۆر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان قەرەبووی نەورۆزیشیان کردووەتەوە.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوازری هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "لە پێش جەژنی نەورۆزەوە ئێمە دەستمان بە ئامادەکاری کردووە هەم بۆ جەژنی نەورۆز هەمیش بۆ جەژنی رەمەزان، ئامادەکارییەکان لەسەر ئاستی کەرتی گشتی و تایبەتن".
ئاماژەی بەوەکرد، "چەند لیژنەیەک دانراون یەکێک لە لیژنەکان لە بازگەکان دەبن بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەردەمیانە پێشوازی لە گەشتیاران بکەین".
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم وتیشی، "بۆ جەژن گەشتیارێکی زۆر هاتوونەتە هەرێمی کوردستان قەرەبووی نەورۆزیشیان کردووەتەوە".
PM:04:45:29/03/2025
ئهم بابهته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت