بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان: 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، دەستیان بەسەر 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر داگرتووە و  16 تۆمەتباریش دەستگیرکران.

ئەمرۆ چوارشەممە 19ـی 3ـی 2025، ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستیان بەسەر 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر داگرتووە و  16 تۆمەتباریش دەستگیرکران. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ژمارەیەک چالاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەشەکانی تری سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە لە دهۆک و زاخۆ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکرێن کە کاری گواستنەوەو مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێن.

ئەرکان بیبانی وتیشی، لەم چالاکیانەدا توانراوە دەست بەسەر بڕی 22.940 کیلۆگرام کریستاڵ 1.440 کیلۆگرام هیرۆین و 50 کیلۆگرام حەبی ترامادۆڵدا بگرن، هاوکات جگە لەم ماددانە توانراوە تۆڕێکی تری بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵبوەشێننەوە کەلە ناو 2 دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمۆبیل دانراوە کە کێشەکەیان 7.620 کیۆگرام بووە دەستی بەسەرداگیراوە، کۆی گشتی ئەو ماددانە دەکاتە 82 کیلۆگرام و تۆمەتبارەکانیش 16 کەس بوونە و دەستگیر کراون.

ڕوونیشی کردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە دەست بەسەر بڕی 45 کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو و بێ ستیکەر دابگرن، کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێم.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە دوو چالاکی دیکەدا کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆلی گرنگ و کاریگەری هەبووە، توانرا تۆنێک و 100 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لە بەغدا و 70 کیلۆی دیکە لە حەبی کەپتاگۆن لە موسڵ دەستی بەسەردا بگیرێت. کە یەکێک لەو چالاکیانە هەر چوار بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا و موسڵ بەشداریان کردووە.

جەختیشی کردەوە لەوەی، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەڵێت، دەستیان بەسەر 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر داگرتووە و  16 تۆمەتباریش دەستگیرکران.

ئەرکان بیبانی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەستیان بەسەر 82 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر داگرتووە و  16 تۆمەتباریش دەستگیرکران. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ژمارەیەک چالاکییدا لە دوو هەفتەی رابردوو بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەشەکانی تری سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە لە دهۆک و زاخۆ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، توانرا ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکرێن کە کاری گواستنەوەو مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێن.

ئەرکان بیبانی وتیشی، لەم چالاکیانەدا توانراوە دەست بەسەر بڕی 22.940 کیلۆگرام کریستاڵ 1.440 کیلۆگرام هیرۆین و 50 کیلۆگرام حەبی ترامادۆڵدا بگرن، هاوکات جگە لەم ماددانە توانراوە تۆڕێکی تری بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵبوەشێننەوە کەلە ناو 2 دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمۆبیل دانراوە کە کێشەکەیان 7.620 کیۆگرام بووە دەستی بەسەرداگیراوە، کۆی گشتی ئەو ماددانە دەکاتە 82 کیلۆگرام و تۆمەتبارەکانیش 16 کەس بوونە و دەستگیر کراون.

ڕوونیشی کردەوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە دەست بەسەر بڕی 45 کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو و بێ ستیکەر دابگرن، کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێم.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە دوو چالاکی دیکەدا کە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆلی گرنگ و کاریگەری هەبووە، توانرا تۆنێک و 100 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لە بەغدا و 70 کیلۆی دیکە لە حەبی کەپتاگۆن لە موسڵ دەستی بەسەردا بگیرێت. کە یەکێک لەو چالاکیانە هەر چوار بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر، سلێمانی، بەغدا و موسڵ بەشداریان کردووە

لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.


PM:12:54:19/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت