کەسوکارەکەی: بەبڕیارێکی سیاسی شێروان شێروانی ئازادنەکرا


وێستگەنیوز_

پارێزەرێکی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی بادینان رایدەگەیەنێت، دادگا ئازادکردنی شێروان شێروانی رەتکردووەتەوە،

هەر لەو بارەیەوە، کەسوکاری شێروان شێروانی دەڵێن: بریارەکە توشی شۆکی کردین، چاوەرێی ئەوەبووین ئەمڕۆ شێروان ئازادبکرێ، بەڵام بە بڕیارێکی سیاسی ئازادنەکرا.

کەسوکاری شێروان شێروانی جەخت دەکەنەوە لەوەی، "کورەکەمان زۆر لەوە بە هێزترە کە بەمانە بترسێنرێت."


PM:02:46:16/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت