قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی پردی ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌دی دانا
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی شوباتی 2025 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به ئاماده‌بوونی دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له‌مه‌راسیمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی پردی (ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌د) له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دانا.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمی راگه‌یاندنی پرۆژه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستیپێكرد و دواتر دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند:" سبه‌ینێ ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه، لێره‌وه سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نه‌وێنم و هیوادارم زیاتر خزمه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م شاره قوربانیده‌ره بكه‌ین".
وتیشی: ""ئه‌م پرۆژه‌یه یه‌كێكه له‌داواكارییه‌كانی دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه و رێگایه‌كی تر به‌ڕووی هاووڵاتیاندا ده‌كاته‌وه، ئومێده‌وارم له‌م دۆخه داراییه‌دا بتوانین خزمه‌تی زیاتری هه‌ڵه‌بجه بكه‌ین".
دواتر له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نوخشه ناسیح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت و نوێنه‌ری كۆمپانیای جێبه‌جێكاره‌وه و به‌ردی بناغه‌ی پرده‌كه دانرا.
پڕۆژه‌ی پردی (ته‌نگی سه‌ید محه‌مه‌د) پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به گه‌رمیانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و له‌سه‌ر روباری سیروان، به‌تێچووی زیاتر له 26 ملیار دروستده‌كرێت و درێژی پرده‌كه 690 مه‌تره، كاتی دروستكردنه‌كه‌ی 900 رۆژی ده‌وێت و ستافێكی شاره‌زای بۆ دابینكراوه.
PM:12:14:15/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت