عومەر گوڵپی هۆکاری نەناردنی مووچە لە بەغداوە ئاشکرادەکات


وێستگەنیوز-

کاندێکی سەرکەوتووی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی کوردستان 
سەبارەت بە گرانکردنی نرخی کارەبا وهۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە و کێشەی نەخۆشخانەکان قسەدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئاداری 2025، عومەر گوڵپی، کاندێکی سەرکەوتووی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "مانگێك پێش ئێستا بەرپرسانی حکومەتی بەڵێنیاندا بە هاوڵاتییان کە ئیتر شتێک بەناوی دواکەوتنی مووچە نامێنێت و هەموو کێشەیەکیان لەگەڵ بەغدا چارەسەرکردووە، بەڵام ئەوەتا لە مانگی سێداین کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دیار نییە".

وتیشی، "هۆکاری دواکەوتنی مووچە دوو هۆکارە کە پەیوەستە بە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، یەکەمیان رادەستنەکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمە بە بەغدا کە دادگای فیدراڵی بڕیاری لێداوە، دووەمیشیان تەوتینکردنی مووچەیە کە هەرێم رەتی دەکاتەوە".

لەبارەی زیادکردنی نرخی کارەباوە عومەر گوڵپی وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ یاسایەک پارەی کارەبای لەسەر هاوڵاتییان زیادکردووە، بە پاساوی ئەوەی دوکەڵی موەلیدە ناهێڵین کە رەمزی شکستی حکومەتە".



PM:01:30:09/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو