عەلی حەمەساڵح: شەش دۆسییەمان لەرێگەی دەستەی دەستپاکییەوە داوەتە دادگا کە بەهاکەی سەدان ملیار دینار


وێستگەنیوز-

عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو لەبارەی چەند پرس و دۆسیەیەکی گرنگ قسەی کرد و رایگەیاند، "شەش دۆسییەمان لەرێگەی دەستەی دەستپاکییەوە داوەتە دادگا کە بەهاکەی سەدان ملیار دیناری خەڵکە".


ئاماژەی بەوەکرد، "نرخی کارەبا بەبێ خوێندنەوەی ژیانی واقیعی خەڵک گران کراوە، لەئێستادا 70 هەزار بەشداربووی کارەبا هەیە کە کارەباکەیان 24 کاتژمێرییە لە هەولێر، پلان هەیە لەدوای مانگی شەشەوە کۆی هەرێمی کوردستان بکرێت بە کارەبای 24 کاتژمێری، ئەمەش نرخەکەی ئەوەندە گران دەبێت خەڵک ناتوانێت بەکاری بهێنت".

عەلی حەمەساڵح وتی، "یەکێکی دیکە لە دۆسییانەی کارمان لەسەر کردووە ئەوەیە کە کۆمپانیاکیان هێناوە کە هەر بارهەڵگرێک بێتە هەولێر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقەوە بەناوی پشکنینەوە و بڕە پارەیەک وەردەگرن لێی کە لەنێوان 300 بۆ 400 هەزارە".



PM:12:21:04/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 1388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو