قوباد تاڵەبانی: بەبێ بوونی داتا ناتوانین بڕیاری دروست بدەین
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەبێ بوونی داتا ناتوانین بڕیاری دروست بدەین، ئاماژە بەوەشدەکات، لەسەر ئاستی جیهان شەڕ و ململانێی گەورە لەسەر داتا هەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی شوباتی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دووەمین کۆنفرانسی مید بۆ گەشەپێدانی ناوچەیی لە سلێمانی رایگەیاند، "بەبێ بوونی داتای زانستی بڕیاری دروست نادرێت و کێشەی بنەڕەتی چارەسەر ناکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەسەر ئاستی جیهان شەڕ و ململانێی گەورە لەسەر داتا هەیە، چونکە حوکمڕانی بێ داتای دروست حوکمڕانی تاریکە".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێویستە داوا لە پسپۆڕان بکەین کار لەسەر داڕشتنی یاسایەک بکەین بۆ پاراستنی داتا".
ئەوەشی وت، "هەر کاتێک بووینە خاوەنی ئەم یاسا و توانیمان تایبەتمەندی هاوڵاتییان بپارێزین و توانیامن ئەو داتایانەی کە لە بەردەستدایە و قۆرخکراون شەیر بکرێن لەپێناوی گەشەپێدانی زانستییانە لە کەرتی گشتی و تایبەت، ئەو کاتە دەتوانین پلانی درێژخایەنمان هەبێت بۆ حوکمڕانی و بەڕێوەبردنی وڵات".
AM:11:13:23/02/2025
ئهم بابهته 1008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت