مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رێگەی عەربەت - سلێمانییان داخست
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2025، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رێگەی عەربەت - سلێمانییان بە ڕووی ئەو تانکەرانەدا داخست کە لە مەرزی باشماخ و پەروێزخانەوە دێنە سلێمانی.
یەکێک لە مامۆستایانی ناڕازیی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەم خەباتەی ئێستا دەستمان داوەتێ درێژە پێدەری خەباتی چەند ساڵەمانە، بەڵام بڕیارمانداوە بەردەوام شێوازی خەبات بگۆڕین".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی ئەم کارەی ئەمڕۆشمان رێگریکردنە لە سەچاوەی داهاتی ئەم دەسەڵاتە، بۆی دەسەڵات تێبگات چینی مامۆستا چینێکی وشیارە و لە هەموو بابەتەکان تێگەیشتووە".
AM:10:33:23/02/2025
ئهم بابهته 980
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت