وەزیری تەندروستیی هەرێم: لە سلێمانی نەخۆشخانەیەک تایبەت بە نەشتەرگەریی شێرپەنجە دەکرێتەوە
وێستگەنیوز-
وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی نەخۆشخانەیەک تایبەت بە نەشتەرگەریی شێرپەنجە دەکرێتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، هیچ تاقیگەیەک لە نەخۆشخانە گشتییەکان نەدراوەتە کەرتی تایبەت.
ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2025، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، " لە سلێمانی نەخۆشخانەیەک تایبەت بە نەشتەرگەریی شێرپەنجە دەکرێتەوە".
وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دا و وتی، "هیچ تاقیگەیەک لە نەخۆشخانە گشتییەکان نەدراوەتە کەرتی تایبەت، نەخۆشخانە تایبەتەکان کەرتی گشتی پەکناخەن"، وتیشی، "دەبێت نرخەکان لە نەخۆشخانەکان رێکبخرێن".
هەر لە میانەی کۆنگرەکەدا د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، "هەندێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان نرخ لەسەر نەخۆش زیاددەکەن".
PM:04:29:22/02/2025
ئهم بابهته 1816
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت