قوباد تاڵه‌بانی: به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ته‌وتین
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌وتین هه‌بێت له پێدانی مووچه.
قوباد تاڵه‌بانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كرێت و خۆشبه‌ختانه خاڵه‌كانی كه كۆكین له‌سه‌ری زیاتره له‌و خاڵانه‌ی ناكۆكین له‌سه‌ری.
تا ئێستا له كۆبوونه‌وه‌كاندا باسی پۆست نه‌كراوه.
ئیشه‌ڵا كێشه بۆ مووچه‌ی مووچه‌خۆران دروست نابێت.
به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌وتین هه‌بێت له پرۆسه‌ی پێدانی مووچه.
هاوخه‌میمان هه‌یه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی به‌ڕێز و تێگه‌یشتنمان هه‌یه بۆ گله‌ییه‌كانیان و هه‌میشه وتوومه ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ك رابگرن له‌نێوان ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان و نه‌فه‌وتاندنی خوێندنی خوێندكاران.
AM:11:37:22/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1216
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت