قوباد تاڵەبانی: ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی نیشتمانی
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەشکرد، لەم سەردەمەدا هیچ وڵات و حکومەتێک پارێزراو نییە لە هێرشی ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ی شوباتی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیداری زانستیی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیكترۆنی رایگەیاند، "ئاسایشی ئەلیکترۆنی بەشێکی گرنگە لە ئاسایشی نیشتمانی هەر وڵاتێک".
ئاماژەی بەوەکرد، "هیچ هاوڵاتییەک پارێزراونییە لە هێرشە جۆراوجۆرە ئەلیکترۆنییەکان، ئەگەر بێتو پلان و ڕێوشوێنی پێشوەختە نەگیرابێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی".
قوباد تاڵەبانی وتی، "سوپاس بۆ زانکۆی سلێمانی و رێکخەرانی یەکەمین دیداری زانستی ئاسایشی ئەلیکترۆنی. ئەم جۆرە دیدار و توێژینەوانە بەرچاوڕوونترمان دەکات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیمان".
وتیشی، "ئەم چالاکییانە هاندەرمانە بەرەو بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئەلیکترۆنی تا بتوانین لە سەردەمی دیجیتاڵدا هەم ئاسایشی خۆمان بپارێزین و هەم تەکنەلۆژیا و زیرەکیی دەستکرد بخەینە خزمەت گەشەپێدانی وڵاتەکەمانەوە".
PM:02:22:17/02/2025
ئهم بابهته 852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت