بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی: دیدارێکی گەورە و پڕ بایەخ بۆ کاک ئەحمەدی شێخ ساز دەکەین


وێستگەنیوز_

دکتۆر موحسین ئەدیب، بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی رایگەیاند، رێکخراوی بەرزە بە هاوکاری رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، دیدارێکی گەورە و پڕ بایەخ، بۆ کەسایەتی گەورەی سلێمانی، کوردستان و جیهانی ئیسلامی کاک ئەحمەدی شێخ، ساز دەکەین.

دکتۆر موحسین ئەدیب دەڵێت، گرنگیدان بە کاک ئەحمەدی شێخ، بەتەنها گرنگیدان نییە بە کەسایەتییەک یاخوود تەنها شاری سلێمانی، بەڵکو گرنگیدانە بە هەموو کوردستان و پرۆسەیەکە بۆ نیشتیمانسازی و نەتەوەسازیی و جەختکردنەوە لەسەر گوتاری پێکەوەژیان. ئیستا کوردستان و جیهانی ئیسلام و رۆژهەڵاتی ناوەراست پێویستیان بە زیندووکردنەوەی ئەم وتارە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیدارەکە 12ـی 4 ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە ئێستاوە رایدەگەیەنین چونکە بەلامانەوە گرنگە ئەم دیدارە بە گەورەیی لەدایک ببێت چونکە بۆ کەسایەتییەکی گەورەیە، داواکارم راگەیەندنەکان کاری لەسەر بکەن، کار لەسەر ئەو گوتارە بکەن کە کاک ئەحمەدی شێخ و نموونەکانی وەک ئەو پیاوە ئیشیان لەسەر کردووە.

وتیشی: یەک چیرۆکی بچووک دەگێڕینەوە، یەکێک لە بووکەکانی کاک ئەحمەدی شێخ بە ئایین مەسیحی بووە، کاتێک کە مناڵێکیان دەبێت، کوڕەکەی دەیەوێت ناوی بنێت محەممەد. کاک ئەحمەدی شێخ دەڵێت ئەم منداڵە نیوەی هی تۆیە، نیوەی هی دایکییەتی و مەسیحییە، بۆیە دەبێت بە رێککەوتن بکرێت و رێککەوتنیش کاتێک دەبێت کە بە رەزامەندی هەردوولا بێت. پێشنیاری ناوی عیسا دەکات، کە کۆکەرەوەی ئایینی مەسیحی و ئیسلامە. سەرنجی ئەم گوتارە بدەن کە کاک ئەحمەد شێخ بەکاریهێناوە.

زانیاری زیاتر لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا..


AM:11:52:17/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو