35 بارزگانی مادەی هۆشبەر لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران
وێستگەنیوز- شاهین فوئاد
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان دەست بەسەر داگرتنی بڕی زیاتر 51 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی 35 بازرگانی مادەی هۆشبەری لە هەولێر و دهۆک راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایگەیاند، "لە ژمارەیەک چالاکیی چەند هەفتەی رابردوو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام، هەروەها وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە، توانرا 35 بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکرێن".
ئاماژە بەوەشکرا، "ئەو 35 بازرگانە لە شارەکانی هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون و ژمارەیەکیان بازرگانی بیانین و کاری بازرگانیی نێودەوڵەتی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن".
ئەوەشخرایەڕوو، "لەو زنجیرە چالاکییەدا، بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی دەست بەسەر 49 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و بڕی دوو کیلۆگرام لە جۆری (هیرۆین) بگرێت".
PM:12:47:16/02/2025
ئهم بابهته 788
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت