دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: لە بایکۆت بەردەوام دەبین
وێستگەنیوز-
دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دوا هەڵوێستی خۆیان لەسەر شکاندنی بایکۆت راگەیاند، ئاماژەیان بەوەکرد، "بەردەوام دەبن لە بایکۆت".
ئەمڕۆ شەممە 15ی شوباتی 2025، دەستەی داکۆکی لەمامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە سلێمانی کە پەیامنێری وێستگەنیوز ئامادەی بوو رایانگەیاند، "بەردەوامی بایکۆتی دەوام رادەگەیەنین و دوا دەرفەت دەدەینە دەسەڵات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 و دەربڕینی رەزامەندی بۆ تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت ئەوا کۆتایی بە ئەمساڵی خوێندن دەهێنین و دەوام ناکەین"
AM:11:25:15/02/2025
ئهم بابهته 964
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت