بە ڤیدیۆ.. پەیامنێری وێستگەنیوز بە گازی فرمێسکڕێژ برینداربوو
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی خۆپیشاندەران توانییان ئەو بازنە ئەمنییەی هێزەکانی بازگەی دێگەڵە دروستیان کردبوو بۆ تەوق کردنی خۆپیشاندەران بشکێنن و گەیشتنە بازگەکە، هێزە ئامادەکراوەکان بە تووندترین شێوە رووبەڕووی مامۆستایان و خۆپیشاندەران بوونەوە و غازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی پلاستیکیان بەکارهێنا.
بەهۆی بەکارهێنانی هێزەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز بە سەختی بەهۆی گازی فرمێسکڕێژەوە بریندارکرا و دۆخی تەندروستی تێکچووە.
هاوکات، کەمێک لەمەوبەر، دەستگیرا بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی وێستگە نیوزدا و "تەشهیر و قسەی نەشیاو بەرامبەر کارمەندانی ئەو دەزگا راگەیاندنە" بەکارهێندرا.
وێستگەنیوز هەمیشە توانیویەتی و هەوڵیداوە پیشەییانە رووماڵی ڕووداوەکان بکات و ببێتە دەنگی هەموو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە. ئەم ڕووداو و پێشهاتەش یەکەمجار نییە بەرامبەر رۆژنامەنووسانی ئەم دەزگایە دەکرێت.
هەر بۆیە، سەلامەتی گیانی تیمی راگەیاندنی وێستگە نیوز و پەیامنێرەکانی، لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندایە و بە تووندی سەرکۆنەی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەکەین.
PM:04:01:09/02/2025
ئهم بابهته 1428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت