هێزە ئەمنییەکان لە بازگەی دێگەڵە دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی وێستگە نیوزدا گرت
وێستگەنیوز_
پاش ئەوەی خۆپیشاندەران بە ڕێپێوان توانییان بەربەستی بازگەی دێگەڵە تێبپەڕێنن، کەمێک لەمەوبەر هێزێکی ئەمنیی دەستیان بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزدا گرت.
بەهۆی روماڵکردن و بەردەوام نیشاندانی دەنگی خۆپیشاندەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، هێزە ئەمنییەکانی بازگەی دێگەڵە دەستیان بەسەر کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوز گرت.
هاوکات، بۆ بڵاوەپێکردنی مامۆستایان و خۆپیشاندەران، هێزە ئەمنییەکان فیشەکی پلاستیکی و غازی فرمێسکڕێژ دژی خۆپیشاندەران بەکاردێنن.
پەیامنێری وێستگەنیوز دەڵێت: وشەی نەشیاو دژی میدیاکاران بەکارهێندراوە.
مامۆستایەکیش دەڵێت: دووبارە مامۆستا بەرشەق درا، بەچاوی خۆم بینیم بە قۆناغی تفەنگ لە سەری مامۆستا دەدرا. بە غازی فرمێسکرێژ و بە ئاو بڵاوەیان پێکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها ئەوە ماوە فەرمانی کوشتنمان بدەن."
PM:03:09:09/02/2025
ئهم بابهته 1244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت